پوخته‌یه‌ك له ژیانى هونه‌رمه‌ندى ده‌نگ خۆش مورات به‌كتاش
خاوه‌ن ده‌نگێكى تایبه‌تمه‌ند و ده‌گمه‌ن بوو
كاتیك ده‌ستى به گۆرانى گوتن كرد, كه ئه‌و په‌رى به‌هیزى قه‌ده‌غه‌ى زمانى كوردى له‌ئارادا بوو له توركیا, به‌ڵام هیچ كات به‌رگه‌ى نه‌ده‌گرت و گۆرانى به‌زمانى دایكى دهچرى.. مورات به‌كتاش گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ى له‌گه‌ل كۆمه‌لیك گۆرانبیژ وه‌كو( شه‌هریبانا كوردى- شیار فارقینى- بهدرهتین چۆشكون.. زۆزان و ووڵات- فاتێ..هتد...., زۆر كۆنسێرتى هاوبه‌شى له‌گه‌لیان سازده‌كرد له ناوچه جیا جیاكانى باكوورى كوردستان.به‌ڵام سه‌ره‌راى ده‌وله‌تى توركى ئه‌شكه‌نجه وئازاریان ده‌دا و ده‌یانى خسته به‌ندیخانه,پیانى ده‌وت به‌شدارى كۆنسیرتهكان به گۆرانى كوردى نه‌بن,به‌لام مورات و هونه‌رمه‌نده ههوالهكانى هیچ كات به‌گوته‌ى ده‌وله‌تیان نه‌ده‌كرد ,, سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ده‌وله‌ت به‌ربه‌ستى له‌به‌رده‌میان دا دروست كرد.
ژیانى مورات به‌كتاش
هونه‌رمه‌ند مورات به‌كتاش له‌سالى1964له‌شارى ئامه‌دى باكوورى كوردستان چاوى به دونیا هه‌لێناوه. به‌لام له‌بنه‌ره‌تدا خه‌لكى مێردینه.. به‌كتاش له‌سالى1988له‌گه‌ل دووبرایى خۆى گروپیكى موزیكى داده‌مه‌زرینن و ده‌كه‌ونه گیرانى داوه‌ت و شاهیهكانى شاره‌كانى باكوورى كوردستان.ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆى ناوبانگیكى زۆر په‌یدابكات له توركیا..به‌مه‌ش ناوبراو رانه‌وه‌ستا.. له‌سالى1993یه‌كه‌مین ئه‌لبومى خۆى كه زۆرترین گۆرانیه‌كانى ئه‌لبومه‌كه‌ى له دهنگبیژى پیك هاتووه,بڵاوى كردووه, ئیتر مورات گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ى كه جیا له باكوورى كوردستان, ناوبانگێكى به‌رچاو له پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستانیشى په‌یدا بكات,دواتر به‌رده‌وام ده‌بیت له‌سه‌ر گوتنى گۆرانى و ده‌ركردنى ئه‌لبوم به زمانى كوردى و تا دوا ساتى ژیانى یه‌ك گۆرانیشى به زمانى توركى تۆمار‌و بلاونهكردهوه.هه‌روه‌ها ئه‌و هونه‌رمه‌نده تادوا چركه‌ى ژیانى دانه‌برا له‌هونه‌ر به‌لام ه
له‌سالی 2000له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی لهكۆنسێرتێك له شاری ئیسته‌نبۆلی توركی به‌هۆى رووداوێكى هاتووچۆه گیانى له‌ده‌ست دا